ئیسپانیا

فۆرلان: جۆاو فێلێکس داهاتوویەکی گەورە چاوەڕێ دەکات

دیێگۆ فۆرلان، ئەفسانەی ئۆرۆگوای و ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، گۆاو فێلێکس داهاتووێەکی گەورەی دەبێت.
یاری دێربی دۆستانە کە لە نێوان یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بوو وەک سەرەتایەک باس دەکرێت بۆ دەرکەوتنی ئەم یاریزانە لاوە پورتۆگالیە.
فۆرلان هەروەها باسی لەوەش کرد،” هەموو ئەو ستایشانەی ئێستا هەیە سەبارەت بەم یاریزانە لاوە زیاد دەکات لە داهاتوویەکی نزیک دا”.
هەروەها ئەوەشی خستە ڕوو کە فێلێکس بەو تەمەنە لاوە توانایەکی زۆری هەیەو هەر لە سەرەتاوە توانی خۆی بسەلمێنێت لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ دا .
فۆرلان لە ستایشی ئەم یاریزانەشدا ووتی،” دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر زۆر ئازادی دەبەخشێت بەم یاریزانە لاوەو ئاست و تواناکانی زیاتر دەردەخات لە داهاتوو دا.”
جێگەی باسە کە فێلێکس بە گرێبەستێکی ١٢٠ ملیونی هاتۆتە ڕیزەکانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button