ئینگلتەراگرنگترین

کەسێک بە کوژراوی لە ماڵی محەمەد نەنی دۆزرایەوە

یاریگا-لاشەی پیاوێک لە ڤێلایەکی محەمەد نەنی ناوەڕاستکاری هەڵبژاردەی مسڕ و یانەی ئارسناڵ دۆزرایەوە.

ڤێلاکە لە شاری مەحەلە کوبرای وڵاتی میسڕە و لەلایەن باوکی یاریزانەکەوە دۆزراوەتەوە. دوای ئەوەی پۆلیس بانگهێشتکراوە لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە  ئەو کەسە گیانی لەدەستداوە کاتێک هەوڵیداوە کێبڵی کارەبایی ڤێلاکە بدزێت!

محەمەد نەنی لە ٢٠١٦دا پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کرد و لەوکاتەوە لە ٤٦ یاری گەنەرزدا بەشداریکردووە. ناوبراوە خاوەنی ٦٧ یاری نێودەوڵەتیشە لەگەڵ هەڵبژاردەی مسڕ.

بابەتی زیاتر

Back to top button