ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: پاتریک کوترۆنی میلانی جێهێشت

یاریگا-پاتریک کوترۆنی ئەستێرەی لاوی یانەی ئەیسی میلان رۆیشتنی لە رۆسۆنێری راگەیاند.

ئیتاڵییە ٢١ ساڵەکە پەیوەندی بە وۆڵڤەرهامپتنی ئینگلیزییەکەوە دەکات و لە لێدوانێکدا وتی “خوێندنەوەی نامەی هاندەران دڵی پڕکردم وتە جووانەکانیان مانای ئەوەیە توانیومە کارێکی باش بکەم لێرە”. کوترۆنی وتیشی دڵ تەنگە بەوەی نەیتوانیوە لە میلان بمێنێتەوە.

ناوبراو بە باشترین هێرشبەری میلان دادەنرا بەر لەهاتنی پیاتێک بەڵام گۆلکارە پۆڵەندییەکە بە تەواوی جێگەی بە کوترۆنی لێژکرد. گواستنەوەکەشی بۆ پریمەرلیگ بەرامبەر بە ٢٠ ملیۆن پاوەند هاتۆتە ئەنجامدان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button