ئیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌گرنگترین

دیاز دووباره‌ له‌ فه‌ڕه‌نساوه‌ داواکراوه‌

یاریگا- ماریانۆ دیازی ئیسپانی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی هه‌مان وڵات جارێکی دیکه‌ له‌ خولی فه‌ڕه‌نسیه‌وه‌ داواکراوه‌.

ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد، لیۆناردۆ گاردیمی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مۆناکۆی فه‌ڕه‌نسی داوای له‌ به‌رپرسانی یانه‌که‌ی کردووه‌، تا ماریانۆی له‌یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ بۆ بگوازنه‌وه‌ فه‌ڕه‌نسا.

هه‌ر به‌پێی هه‌مان ڕۆژنامه‌، به‌ ئه‌گه‌رێکی زۆره‌وه‌ ئه‌م گرێبه‌سته‌ سه‌رده‌گرێت ئه‌گه‌ر هاتوو یانه‌ فه‌ڕه‌نسیه‌که‌ بڕه‌ پاره‌یکی باشیان خسته‌ به‌رده‌م به‌رپرسانی یانه‌ی شاهانه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانه‌که‌ ده‌رفه‌تی یاریکردنی له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی که‌مه‌ و ئاره‌زوو ده‌کات ڕوو له‌یانه‌یه‌کی دیکه‌ بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button