یانه‌ی کادێز په‌یامێک ئاراسته‌ی دانی ئه‌لڤێش ده‌که‌ن
یاریگا- دانی ئه‌لڤێشی به‌ڕازیلی و به‌رگریکاری پێشووی یانه‌کانی بارسێلۆنا و یۆڤینتۆس و پاریس سان جێرمان دوای ته‌واو بوونی ماوه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ی له ئێستادا بێ یانه‌یه‌و به‌دوای یانه‌یه‌ک ده‌گه‌ڕێت توه‌کو یاری بۆ ئه‌نجام بدات.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه ئه‌لڤێش چه‌ندین لێدوانی گاڵته ئامێزای داوه له دواترینیان، که ڕایگه‌یاندبوو به‌دوای کارێک‌دا ده‌گه‌ڕێت و ئاماده‌یه هه‌موو کارێک بکات به‌ڵام ئاخۆ کێ تاقه‌تی ده‌بێت سیڤیه‌که‌ی بخوێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش چه‌ندین کاردانه‌وه‌ی جیاوازی به‌دوای خۆیدا هێناو له نوێترین کاردانه‌وه‌شدا یانه‌ی کادێزی ئیسپانی، که له خولی پله‌دوودا یاری ده‌که‌ن په‌یامێکیان ئاراسته‌ی به‌رگریکاره به‌ڕازیکیه‌که کردووه و بۆیان نوسیوه “وه‌ره یاری بۆ ئێمه بکه، پاره‌ی زۆرمان نییه، به‌ڵام لێره دڵخۆش ده‌بیت و ڕه‌نگی درێسه‌که‌شمان وه‌ک درێسی هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیله”.