ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
كۆڤاچ هه‌واڵێکی خۆش به باڤاریه‌کان ده‌دات
یاریگا- نیکۆ کۆڤاچی ئه‌ڵمانی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشنی هه‌مان وڵات دڵنیایه له‌وه‌ی له‌م هاوینه‌دا سانێ په‌یوه‌ندی به یانه‌که‌یانه‌وه ده‌کات.
له بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا ناوی یاریزانه لاوه‌که‌ی مان سیتی به‌رده‌وام به‌ستراوه‌ته‌وه به یانه‌ی بایرن میونشنه‌وه، له‌م باره‌یه‌وه کۆڤاچ دڵنیایدا سانێ وه‌رزی نوی درێسی بایرن ده‌پۆشێت و به‌پێی سه‌رچاوه‌کانی وڵاتی ئه‌ڵمانیاش نرخی گرێبه‌سته‌که ٩٠ ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت.
سانێی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵان ماوه‌ی سێ وه‌رزه به درێسی یانه‌ی مان سیتی ئینگلیزی یاریده‌کات و له‌کۆی ئه‌نجامدانی ١٣٣ یاریش ٣٩ گۆڵی بۆ یانه‌که‌ی تۆمارکردووه.