ئه‌وروپائیتاڵیا

یاریزانی لاوی ڕۆما دەبێتە بەربەست لە بەردەم گرێبەستەکەی هیگۆایین

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیتاڵی لە هەواڵێکدا بڵاویان کردەوە، کە هاتنی گۆنزالۆ هیگوایین بۆ یانەی ڕۆمای ئیتاڵی زۆر نزیک بۆتەوە.
ئەم هەواڵەش لە ماڵپەری کۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی دووپات کرایەوە و باسی لەوەش کرد، گرێبەستەکە ڕەزامەندی یاریزانەکەی لەسەرە.
هەروەها باس لەوە دەکرێت کە گرێبەستێکی لاوەکی کراوە لە نێوان بریکاری یاریزانەکەو یانەی ڕۆما بەڵام چاوەڕێ دەکرێت ڕەزامەندی یانەی یۆڤی ئیتاڵیش وەربگیرێت.
بەڵام لە چەند سەعاتی ڕابردوودا ئەم گرێبەستە تووشی ئاڵۆزی هات لەدوای ئەوەی یانەی ڕۆما پەشیمان بووەوە لە فرۆشتنی یاریزان، ئەلیسیۆ ڕیکاردی.
جێگەی باسە کە یانەی یۆڤی ڕیکاردی خستبووە بەر چاوو و دەیویست بیخاتە ڕیزەکانی یانەکەیەوە بەڵام لە ئێستادا یانەی ڕۆما نایەوێت ئەم یاریزانە بفرۆشیت و ئەگەری زۆرە یانەی یۆڤیش ڕەزامەندی نەدات لەسەر گرێبەستەکەی هیگوایین.

بابەتی زیاتر

Back to top button