ئه‌وروپائیسپانیا

پۆگبا: خولی ئیسپانی باشترە بۆ خانەوادەکەم

ماتیاس پۆگبا برای یاریزانی مان یونایتد پۆڵ پۆگبای فەڕەنسی لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، خولی ئیسپانی زۆر بەسوود دەبێت بۆ خۆی و براکەی.
دەنگۆی ڕۆشتنی پۆڵ پۆگبا لە یانە ئینگلیزیەکەی لەو کاتەوە دەرکەوتووە کە لە لێدوانێکی دا باسی لەوە کرد ئارەزووی ئەزموونی تازەی هەیە و نازانرێت دەچێتە یانەی ڕیاڵ ی ئیسپانی یاخود دەگەڕێتەوە یانەی یۆڤی ئیتاڵی.
ماتیاس لە لێدوانەکەیدا بۆ ڕۆژنامەکان ووتی، باشترینم دەوێت بۆ براکەم و گەر هاتوو خۆی ئارەزووی بە یانەی ڕیاڵ بوو ئەوە کارێکی باش دەکات و سەرکەوتوو دەبێت بە تایبەتی لەگەڵ مایسترۆ زێدانی ڕاهێنەری بە توانا.”
هەروەها باسی لەوەش کرد گەر هاتوو پۆگبا چووە ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵەوە ئەوا خۆی لە خۆی دا بۆ خولی ئیسپانی بەسوود دەبێت و هەر وەها بۆ خۆی و براکەشی.
جێگەی باسە پۆگبا بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەی مان یونایتدی کردووە و دوو یاری دۆستانەشی ئەنجام داوە بەرامبەر ئەنتەری ئیتاڵی و تۆتینهامی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button