ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

لاکازێت تووشی پێکان هات

ئەلیکساندەر لاکازێتی گۆڵکاری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لە یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی لیۆنی فەڕەنسی تووشی پێکان هات.
لاکازێت لە خولەکی ١٢ دا تووشی پێکانێکی قورس بوو لە قاچی دا کە وای کرد ڕاهێنەری یانەی ئەرسناڵ یاریزانێکی یەدەک، نێڵسۆن، بخاتە شوێنی و لە یاریەکە بەردەوام بێت.
یانەی ئەرسناڵ زۆر نیگەرانە بە پێکانەکەی لاکازێت چوونکە خولی ئینگلیزی دوو هەفتە کەمتری ماوە بۆ دەست پێ کردنی یاریەکان و پێ دەچێت یەکەم یاریان بەرامبەر یانەی نیوکاستڵ بێت.
جێگەی باسە کە یاریە دۆستانەکە بە بردنەوەی یانەی لیۆنی فەڕەنسی کۆتایی هات بە دوو گۆڵ بێ بەرامبەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button