ئه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا دەیەوێت ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس دا بمێنێتەوە

چەند رۆژنامەیەکی ئیتاڵی بڵاویان کردەوە، یاریزانی ئەرچەنتینی، پاولۆ دیباڵای یۆڤی ئیتاڵی دەیەوێت بەردەوام بێت لەگەڵ یانەکەیدا لەم وەرزە نوێیەدا.
ئەم هەواڵەش بە پێ رۆژنامەی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاوکرایەوە کە تێدا باس لە، بەردەوام بوونی ئەم یاریزانە دەکات و ئارەزوو دەربڕینی بە سەلماندنی ئاستی خۆی لە یانەکەدا لەگەڵ ڕاهێنەر نوێیەکەدا.
جێگەی باسە لەم ماوەیەی پێشوودا باس لە ڕۆشتنی ئەم یاریزانە دەکراو زۆر لە رۆژنامەکان باسیان لە گرنگی پێدانی هەردوو یانەی پاریسی فەڕەنسی و مان یونایتدی ئینگلیزی دەکردبۆ ئەم یاریزانە بەڵام لە ئێستادا دیباڵا ئارەزووی خۆی بەمانەوە دەربڕی لە یانەی یۆڤی.
دیباڵا لە ساڵی ٢٠١٥ دا هاتۆتە ڕیزەکانی یانەی یۆڤی ئیتاڵیەوە و ئاستێکی نایابی پێشکەش کردووە بەڵام لەم وەرزەی پێشوودا تواناکانی ئەم یاریزانە کەمی کردووە و زۆر کەس دەیگەڕێنێتەوە بۆ هاتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button