ئه‌وروپائیسپانیا

گاریس بەیل گەشتی چینی نەکردووە

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی چەندین سەرچاوەی جیهانی بڵاویان کردەوە کە گاریس بەیل بۆ پەیوەندی کردن بە یانەی جیانگسۆ گەشتی وڵاتی چینی کردووە، بەڵام وا نەبوو.

تۆری هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە ئەو گرتە ڤیدیۆیەی کە ئەمڕۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکراوەتەوە و گوایە یاریزانە وێلزیەکە گەشتی چینی کردووە بۆ واژۆ کردنی گرێبەستەکەی، بەڵام لە راستیدا ئەم گرتەیە کۆنە و هی ئەو کاتەیە کە هەڵبژاردەی وێلز بۆ یاری دۆستانە گەشتی چینی کرد بوو.

چاوەڕێ دەکرێت لەم هەفتەیە و پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەکان لە چین، گواستنەوەی گاریس بەیل بۆ یانە چینیەکە یەکلا بکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button