ئه‌وروپائیسپانیا

هاندەرانی ریال مەدرید بڕوایان بە راهێنەرەکەیان نەماوە

یاریگا
دوای دۆڕانە گەورەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یارییە دۆستانەکە، هاندەرانی ئەم یانەیە داوای گۆڕینی راهێنەری یانەکەیان دەکەن.

لە راپرسیەکی رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا هاندەرانی مێرنگی بڕوایان بە زینەدین زیدان راهێنەری فڕەنسی یانەکەیان نیە و بە رێژەی %63 دەنگیان بە سەرنەکەوتنی یانەکەیان بۆ وەرزی داهاتوو داوە، هەر ئەمەش وایکردووە کە راهێنەرە فڕەنسیەکە پێداگیری لەسەر گواستنەوەی پۆل پۆگبا بکات.

هەر لەم راپرسیەدا هاندەران گلەییان لە بازار کردنی یانەکەیان هەبووە، ئەوان پێشبینی ئەوەیان دەکرد ئەم هاوینە یاریزانە گەورە بگوازرێنەوە یانەکەیان، بەڵام سورپرایزەکانیان تەنها ئیدین هازارد بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button