ئیسپانیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین
ڕیاڵ مه‌درید پاره‌ی کڕینی پۆگبا ئاماده ده‌کات
یاریگا-یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌یه‌وێت به‌زووترین کات به‌فرۆشتنی گاریس به‌یڵی وێڵزی پاره‌ی کڕینی پۆگبا ئاماده بکات
به‌پێی ڕۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌مزوانه چوونی گاریس به‌یڵ بۆ خولی چینی به پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، له‌و پاره‌یه‌ش بڕی ١٥٠ ملیۆن یۆرۆ پێشکه‌ش به شه‌یتانه سووره‌کان ده‌کات بۆ کڕینی یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه‌که‌یان.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه ماتیاس پۆگبای برای پۆل پۆگبا ڕایگه‌یاند “هه‌میشه هیوای باشترین بۆ پۆگبا ده‌خوازم، ئه‌گه‌ر ئه‌و پێیوابێت ڕیاڵ مه‌درید باشترین یانه‌یه بۆ ئه‌و ئه‌وا په‌یوه‌ندی پێوه ده‌کات”.