ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مان یونایتد به‌مه‌رجێک لوکاکۆ به‌ یۆڤینتۆس ده‌دات

یاریگا-ڕۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نی به‌ریتانی ئاشکرایکرد، یانه‌ی مان یونایتدی ئینگلیزی به‌ یانه‌ی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی ڕاگه‌یاندووه‌، گه‌ر لوکاکۆتان ده‌وێت ده‌بێت بڕێک پاره‌ و دۆگلاس کۆستای به‌ڕازیلیمان پێبده‌ن.

لوکاکۆی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵان له‌م هاوینه‌ چاوی زۆرێک له‌ یانه‌کانی له‌سه‌ره‌، مان یونایتدیش ده‌یه‌وێت بیفرۆشێت به‌ڵام به‌بڕه‌ پاره‌یه‌کی باش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یانه‌ی ئینته‌ر میلان بڕی ٥٤ ملیۆن پاوه‌ندی پێشکه‌شکرد، به‌ڵام شه‌یتانه‌ سووره‌کان به‌ که‌متر له‌ ٨٠ ملیۆن پاوه‌ند ڕازی نابن.

یاریزانه‌ به‌لجیکیه‌که‌ له‌ ٢ وه‌رزی ڕابردوودا له‌ ٩٦ یاریدا ٤٢ گۆڵی بۆ مان یونایتد تۆمارکردووه‌، به‌ڵام سۆلشایه‌ری ڕاهێنه‌ر له‌ ئاستی ڕازی نییه‌و ده‌یه‌وێت به‌ پاره‌که‌ی ئه‌و هێرشبه‌رێکی باشتر بکڕێت بۆ یانه‌که‌ی.

بابەتی زیاتر

Back to top button