ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا
ڕیبێری مۆناکۆی ڕه‌تکرده‌وه
یاریگا-فرانک ڕیبێری فه‌ڕه‌سنی و یاریزانی پێشووی یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، گرێبه‌ستێکی یانه‌ی مۆناکۆی فه‌ڕه‌نسی ڕه‌تکردوه.
له‌وباره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی لیکیپی فه‌ڕه‌نسی ڕایگه‌یاندووه: فرانکی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵان بڕیاریداوه له خولی فه‌ڕه‌نسدا جگه له‌یانه‌ی مارسیلیا یاری بۆ هیچ یانه‌یه‌کی دیکه‌ی خوله‌که نه‌کات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناوبراو له ڕابردوودا‌و له ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠٠٧ له ٢ وه‌رزدا ٩٠ یاری به‌درێسی ئه‌و یانه‌یه ئه‌نجامداوه و ١٨ گۆڵیشی بۆ تۆمارکردوون.
ڕیبێری له کۆتایی وه‌رزی ڕابردوودا و دوای ١٢ وه‌رز یاریکردن بۆ یانه باڤاریاکه بریاریدا ماڵئاوای بکات و تا ئێستاش چاره‌نووسی دیار نییه.