ئه‌وروپائیتاڵیا

کاسانۆ : نرخی لۆکاکۆ زۆر خەیاڵیە

ئەنتۆنیۆ کاسانۆ، ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەنتەری ئیتاڵی لە لێدوانێکی دا ڕایگەیاند، داواکاریەکانی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی سەبارەت بە گؤلکاری یانەکەیان لۆکاکۆ، زۆر خەیاڵیەو ناگونجێت.
هەروەها باسی لەوەش کرد کە زۆر بە پەرۆشە ململانێ نیوان کۆنتی و ساری ببینێت بۆ بردنەوە بە جامی خولەکە.
کاسانۆ ووتی، یانەی ئەنتەر پێکهاتەیەکی زۆر بەهێزی هەیەو کۆنتی دەتوانێت ئەو هێزە بقۆزێتەوە بۆ بردنەوە لە خولەکەو ململانێ یانەی یۆڤی ئیتاڵی پێ بکات”.
لە قسەکانیشیدا ووتی،” ململانێ نێوان ساری و کۆنتی زۆر خولەکە خۆشتر دەکات و تامێکی کە دەبەخشێت بە یاریەکانی خولی ئیتاڵی”.
سەبارەت بە لۆکاکۆش ووتی،” من وەک یاریزانێک ئەوم خۆش ناوێت و بە شێتی دەزانم ئەگەر هاتوو یانەی ئەنتەر ئەو بڕە پارەیەی پێبدا و پێم باشترە هیگۆاین بێنن لە یانەی یۆڤانتۆسەوە و سوودی زیاتر دەبێت”.
جێگەی باسە یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی داوای بڕی ٨ملیون یۆرۆ ی کردووە بەرامبەر بە تواناکانی ڕۆمێلۆ لۆکاکۆ .

بابەتی زیاتر

Back to top button