ئه‌وروپافه‌ره‌نسا

هێرێرا: ئیسپانی هۆکاری ڕاهاتنی منە لە پاریس

ئەندیر هێرێرا، یاریزانی ناوەندی هەڵبژاردەی ئیسپانیا باسی لە ئەزموون تازەکەی دەکات لەگەڵ یانەی نوێکەی دا یانەی پاریسی فەڕەنسی و هۆکاری گونجاندنی لە وڵاتەکە.
هێرێرا لە هاوینی ئەمساڵدا چووە ڕیزەکانی یانەی پاریسی فەڕەنسیەوە لە یانەی مان یونایتدی ئینگلیزیەوە دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە.
هێرێرا لە لێدوانێکی دا لەگەڵ ماڵپەری فەرمی یانەی پاریس سانجیرمانی فەڕەنسی باسی لەوە کرد،” زۆر هەوڵ دەیەم زیاتر ڕابێم لەگەڵ ووڵاتەکەدا و زۆر خۆشحاڵم بە بینینی ئەم هەموو ئیسپانە لێرە”.
هەروەها بەردەوام بوو لە قسەکانیدا و ووتی،” هەبوونی ئەو هەموو ئیسپانە لێرە و قسە کردن لەگەڵیاندا هەست دەکەێت دەمێکە لەم وڵاتەدا دەژیت بۆیە قسە کردن بە زمانەکەی خۆم زۆر یارمەتی دام زوو بگونجێم و هەست بە خەریبی نەکەم”.
هەروەها لە کۆتا قسەکانیدا باسی لەوەش کرد،” زۆر هەوڵ دەدەم بە زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسیش قسە بکەم بۆ ئەزموونی خۆم.”
جێگەی باسە ئیوارەی ئەمڕۆ یانەی پاریس لە یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی ئەنتەری ئیتاڵی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button