ئیتاڵیائیسپانیا

گۆدین : کۆنتی زۆر لە سیمیۆنی دەچێت و یانەی یۆڤی و مان یونایتدم ڕەتکردەوە

دێێگۆ گۆدین، ئەستێرەی نوێ یانەی ئەنتەری ئیتاڵی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا بڵاوی کردەوە پێش ڕۆشتنم لە یانەی ئەتلەتیکۆ چەندین یانەم ڕەتکردەوە لەوانە یانەی یۆڤی ئیتاڵی و یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی.
گۆدین بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەی ئەنتەری کرد لە دوای ڕۆشتنی بە فەرمی لە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید.
لە ماڵپەری لاکازیتای ئیتاڵی گۆدین لە لێدوانێک دا ووتی،” من ئەنتەرم هەڵبژارد لەبەر ئەوەی هەر زوو گرنگیان پێ دام و زۆر دڵ خۆشم بەوەی لە ڕیزەکانیاندا یاری دەکەم.”
هەروەها لە قسەکانیدا ئەوەشی باس کرد،”بەڵی، یانەی یۆڤی گرێبەستی پێشکەش کردم هەروەها یانەی مان یونایتدیش بەڵام لەو کاتەدا پابەند بووم بە گرێبەستەکەم لەگەڵ ئەتلەتیکۆ مەدرید.”
سەبارەت بە ڕاهێنەرە نوێکەی کۆنتی، گۆدین ووتی،” زۆر بە سیمیۆنی دەچێت و هەردووکیان بە حەزەوە ڕاهێنەرایەتی دەکەن و ڕاشکاوانە قسە دەکەن”.
چێگەی باسە کە ئیوارەی ئەمڕۆ یانەی ئەنتەر لە یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی پاریسی فەڕەنسی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button