ئه‌وروپائیتاڵیا

کۆترۆنی میلان بەجێ دەهێڵێت و دەڕوات بەرەو ئەوروپا

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیتاڵی ڕایانگەیاند، ؛لە چەند سەعاتی داهاتوودا، پاتریک کۆترۆنی، ڕیزەکانی یانەی میلانی ئیتاڵی بەجێ دەهێڵێت و دەڕوات بەرەو یانەی وۆڵف هامپتنی ئینگلیزی.
یانەی میلان لە ئێستادا سەرقاڵی بەدەست هێنانی ڕافاێل لیاوە لە یانەی لیلەوە بە پێ ئەو هەواڵە بێت کە ماڵپەری سکای ئیتاڵی بڵاوی کردەوە و هەردوو یانەکە ڕێککەوتون لەسەر گرێبەستەکە.
کۆترۆنی ڕاهێنانەکانی یانەی میلانی جێ هێشت لە وڵاتی ئەمەریکا و بەرەو ئەوروپا ڕۆشت تاکۆ بەندەکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نوێ کەیدا تەواو بکات.
جێگەی باسە تا ئێستا هیچ لایەک بڵاوی نەکردۆتەوە کە بڕی گرێبەستەکەی نێوان یانەی میلان و یانە وۆڵف هامپتنی ئینگلیزی چەندە بەڵام چەند ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی بڵاویان کردۆتەوە کە یانەی میلان نزیک ٢٠ ملیون یۆرۆ ی وەرگرتووە.
کۆترۆنی نزیکەی ١٢ ساڵە لە ڕیزەکانی یانەی میلان یاری دەکات و ئاستێکی زۆر باشی نواندووە بەڵام لە ئێستادا بڕیاری داوە بچێتە یانەیەکی نوێوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button