ئه‌وروپا

ڤان دایك: میسی باشترینی جیهانە

یاریگا- ئەستێرەی هۆڵەندی و یانەی لیڤەرپول ڤێرجیل ڤان دایك باس لە هەردوو یاریزانی بارسێلۆنا لیۆنێل میسی و فرانكی دی یۆنگ دەكات و بە باشترینەكان ناویان دەهێنێت.

لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا یاریزانەكە باشترین پێكهاتەی پێنج یاریزانی خۆی دەستنیشانكرد.

ڤان دایك ووتی: لە گۆڵپارێز ئەلیسۆن هەڵدەبژێرم، هەروەها لە بەرگریش خۆم هەڵدەبژێرم ، هەروەها لە هێڵی ناوەند پێوویستە یاریزانێكی نایاب دیاریبكەم.

بەردەوام بوو ووتی: یاریزانەكەی ناوەڕاست فرانكی دی یۆنگ هەڵدەبژێرم ، ئەو یاریزانێكی بەتوانایە و بەهرەیەكی زۆری هەیە بە پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە یارمەتیدەرێكی گەورە دەبێت بۆ ئەو یانەیە.

بەرگریكارە هۆڵەندیەكە بەردەوام بوو ووتی: هێرشبەری پێكهاتە تایبەتەكەم لیۆنێل میسی دەبێت، ئەو یەكێكە لە باشترینەكانی جیهان ، ئەگەر باشترین نەبێت.

ڤان دایك لەلایەن كۆمپانیای ” EA ” دەستنیشانكراوە تا وێنەكەی لەسەر كەڤەری یاری فیفای 2020 بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button