ئه‌وروپائیتاڵیا

سەرۆکی یانەی ئەنتەر ڕەتیدەکاتەوە ڕێکەوتنی لەگەڵ ئیکاردی کردبێت

ستیڤن زهانگ، سەرۆکی یانەی ئەنتەری ئیتاڵی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕەتی دەکاتەوە هیچ هەوڵێکیان دابێت بۆ هێنانەوەی یاریزانی ئەرجەنتینی، ماورۆ ئیکاردی، بۆ ڕیزەکانی یانەکە جارێکی تر.
جێگەی باسە کە ئیکاردی ئەمساڵ دوور خرایەوە لە ڕیزەکانی یانەی ئەنتەر و دانرا بۆ فرۆشتن جەندین باس لەسەر ئەوە هەبوو کە بچێتە ڕیزەکانی ناپۆلی و ڕۆما و یۆڤی ئیتاڵیەوە.
زهانگ لە لێدوانێکی دا بۆ ماڵپەری کۆریری دێلا سێراباسی لەوە کرد،” هیچ دووبارە بیر کردنەوەیەکی ناوێت، ئیکاردی یاریزانێکی باشەو ئاستێکی بەرزی هەیەو لە پێشوودا یارمەتی یانەکەی داوە.”
هەروەها لە قسەکانیدا ئەوەشی ڕوون کردەوە،” ئێمە جارەسەرێک بۆ ئەم مەسەلەیە دەدۆزینەوە و ناهێڵین هیچ کەس بەش خوراو بێت”.
هەروەها وتیشی،” دەمانەوێت ئەو بۆشاییەی هەیە لە بەینی یانەکەمان و یانەکانی ئەوروپا کەم بکەینەوە و بتوانین لە ڕێگەی یاریگاکەمانەوە زیاتر لە ملیارێک یۆرۆ پەیدا بکەین.”
“ئامانجی یانەی ئەنتەر سەرکەوتن و بردنەوەیە بە باشترین ئاست.”
جێگەی باسە کە چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی لەم ماوەیەدا باسیان لەوە دەکرد، یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بڕی ٣٠ ملیون یۆرۆ ی پێشکەش کردووە بە ئەنتەر بەرامبەر ئیکاردی.

بابەتی زیاتر

Back to top button