ئیسپانیا

بەفەرمی – یانەی بارسیلۆنا ڕۆشتنی پیپ سیگۆڕا ی ڕاگەیاند

یانەی بارسیلۆنا بە فەرمی لە ماڵپەری سەرەکی خۆی ڕۆشتنی بەڕێوبەر وەرزشی یانەکەی ، پیپ سیگۆڕای بڵاو کردەوە، ئەمەش دوای ڕەزامەندی هەردوو لا بە تازە نەکردنەوەی بۆند لە نێوانیان دا.
سیگۆڕا جاوەڕوانی ڕۆشتنی دەکرد لە یانەی بارسیلۆنا لە دوای دەست لە کار کێشانەوەی جێگری سەرۆکی یانەکە، پارتۆمیۆ .
سەبارەت بەوەش یانەی بارسیلۆنا لە بەیانامەکەی کە بڵاوی کردبووە بۆ ئەم هەواڵە باسی لەوە کردبوو، کە بە ڕەزامەندی هەردوو لا بڕیار دراوە کە گرێبەست لە نێوانیان دا تازە نەکرێتەوە.
جێگەی باسە کە سیگۆڕا لە مانگی ٧ ٢٠١٧ دا هاتە یانەی بارسیلۆنا و ماوەی دوو ساڵ دەبوو کە بەڕێوبەری وەرزشی یانەکەیە.
یانەی بارسیلۆنا لە بەیاننامەکەی دا زۆر سۆپاسی سیگۆڕا ی کردوو ئاواتی داهاتوویەکی زۆر باشی بۆ خواست و باسیان لە باشی ئەم ڕاهێنەرە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button