ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

نۆێر: لەکۆتاییدا نەجاتم بوو لە ئازار

مانوێل نۆێر، سەرۆکی یانەی بایەر میونیخی ئەڵمانی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نەجاتی بووە لە ئازاری ئەو پێکانەی کە لە وەرزی پێشوودا تووشی بووە و ئامادەیە ئێستا بۆ ناو یاریگا.
نۆێر لە وەرزی پێشوودا چەندین جار تووشی پێکان بوو لە دەستەکانیدا و هەروەها ئەژنۆشی گرتەوە و جەندین یاری نەیتوانی بەشداری بکات بە بۆنەیی پێکانەوە.
نۆێر لە دیدارێکی دا بۆ ماڵپەری بۆندسلیگ ئەوەی ڕاگەیاند،”ئێستا هەست بە باشێکی زۆر دەکەم و هیچ ئازارێکم نەماوەو چەند ڕۆژێکیشە بەشداری ڕاهێنانەکان دەکەم.”
هەروەها لە قسەکانیشیدا ئەوەشی پشت ڕاست کردەوە،” زۆر تامەزرۆم بۆ یاری لە وەرزی نوێدا و یانەکە ئاستی زۆر باشە و چەندین یاریزانی بە توانای تیایە کە لە یەک تێ دەگەین و توانای بردنەوامان دەبێت”.
جێگەی باسە کە مانوێل نۆێر یەکێکە لە بەهێزترین گۆڵپارێزەکانی جیهان کە تا ئێستا جەندین جار نازناوی بەدەست هێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button