ئه‌وروپائیتاڵیا

بۆلیتانۆ نزیک دەبێتەوە لە ڕۆشتن لە ئەنتەر

چەند ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵی بڵاویان کردەوە کە یاریزانی ئەنتەر بۆلیتانۆ زۆر نزیک لە دەست بەردار بوون لە یانەی ئەنتەری ئیتاڵی لەم وەرزەی گۆاستنەوەی یاریزانانی هاوینەدا.
هەرچەندە یانەی ئەنتەر لە گرێبەستەکەیدا لەگەڵ ئەم یاریزانە حەقی تەواوی هەیە بە ڕێگر بوون لە ڕۆشتنی ئەم یاریزانە بەڵام پێ دەچێت لە پێکهاتەکەی کۆنتییە ڕۆڵێکی وای نەدرابێتێ و ئارەزوو بکەن بە ڕۆشتنی لە یانەکە.
هەر لەبەر ئەوەیە کە دەبینین یانەی ئەنتەر هەوڵ دەیات سوود لە فرۆشتنی ئەم یاریزانە وەربگرێت تا بتوانن ڕیزەکانی یانەی ئەنتەر بەهێزتر بکەن.
ماڵپەری کالتشیۆ میرکاتۆ ی ئیتاڵی لە هەواڵێكی دا بڵاوی کردەوە، یانەی ئەتەلانتا کە بۆ یەکەم جاری لە وەرزی داهاتوو دا بەشداری خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دەکات زۆر گرنگی دەدات بە بۆلیتانۆ و دەیەوێت بیخاتە ڕیزەکانی خۆیەوە.
هەروەها چەندی رۆژنامەو ماڵپەری جیا جیاش ئەوەیا دووپات کردەوە، یانەی ڕۆمای ئیتاڵیش لەسەر خەتە بۆ کڕینی ئەم یاریزانە لاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button