کوردستان

هێرشبەرە بەڕازیلییەکەی یانەی هەولێر ماڵئاوایی کرد

یاریگا-تیاگۆ ئەمەراڵی هێرشبەری یانەی هەولێر ئەمڕۆ بەفەرمی رایگەیاند یانەکە جێدەهێڵێت بێ ئەوەی وێستگەی داهاتووی ئاشکرابکات.

تیاگۆ لە پێگەی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە “خۆشحاڵییەکی بێ هاوتابو کە بۆ ماوەی ١٣ مانگ بەرگریم لە رەنگەکانی یانەی هەولێر کرد. دەمەوێت بڵێم سوپاس بۆ هەمووتان، سوپاس بۆ خەڵکی هەولێر و هاندەران و یاریزانان و ستاف. ساتی خۆش و ناخۆشمان بەڕێکرد و ئەم وەرزە جێگەی نائومێدی بوو بۆ منیش بەڵام هەمیشە هەموو هەوڵێکمداوە باشترینی خۆم ئەنجام بدەم لە مەشقەکانیشدا”.

تیاگۆی بەڕازیلی لە کۆتاییشدا نوسیویەتی “ئەمە ماڵئاوایی یەکجارەکی نیە و بەیەکتر شاد دەبینەوە”.

ئەمەراڵی ٢٨ ساڵ بەر لە هەولێر یاری بۆ یانەی زێرەڤانی ئەنجام دەدا و پێشتریش لە وڵاتەکانی بۆسنە و ئەندۆنیزیا و  بەیروت و عومان و بەڕازیل یاری کردووە. لەم وەرزەی خولی نایابی عێراقدا تەنها سێ گۆڵی تۆمارکرد و یانەکەشی لە پلەی ١١هەم کۆتایی بە خولەکە هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button