ئیسپانیا

ئالینیا توڕەیە لە کارگێڕی بارسێلۆنا لەسەر دی یۆنگ

یاریگا-کارلیۆس ئالینیا ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا ئاشکرایکرد توڕە و نیگەرانە لە کارگێڕی یانەکە پاش ئەوەی ژمارەی درێسەکەی ئەویان داوە بە فرانک دی یۆنگی یاریزانی نوێ.

ئالینیا بۆ مارکا وتی “کاتێک زانیم یانەکە بڕیاریداوە درێسی ژمارە ٢١ بدات بە دی یۆنگ دڵخۆش نەبووم، دەبوو ئەو ژمارەیە لە نێوان من و دی یۆنگ دا یەکلابکرێتەوە. ئەو خۆی داوای لێکردم و منیش رازیبووم بەڵام دواتر زانیم یانەکە پێش من بەڵێنی ئەو ژمارەیەی پێدابوو بە بێ ئەوەی پرس بە من بکرێت ئەوەش منی توڕە و نیگەران کردووە”.

کارلیۆس ئالینیا لە مانگی یەکی ئەمساڵدا بۆ یەکەمجار بانگهێشتکرا بۆ تیمی یەکەمی بارسا و دواتریش توانی جێگەی لە پێکهاتەی تیمی یەکەم بکاتەوە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button