ئیسپانیا

کلایڤێرت لە لاماسیا پۆستێکی باڵای پێدرا

یاریگا-پاتریک کلایڤێرت ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا گەڕایەوە کاتالۆنیا و وەکو بەڕێوبەری تۆپی پێی لاوان لە ئەکادیمیای لاماسیا دەستبەکاردەبێت.

گۆڵکارە هۆڵەندییەکە لەوبارەیەوە وتی “زۆرخۆشحاڵم کە گەڕاومەتەوە ماڵەکەم و چاوم لە دەستپێکێکی نوێیە، ئەرکمان هێشتنەوەی بارسایە لە ریزی یانە باڵاکانی جیهان. من لە ئەکادیمیای ئەجاکس گەورەبووم و ئەوێ زۆر هاوشێوەی لاماسیایە، پێم واتە دەتوانم کاریگەری زۆرم هەبێت لە پێگەیاندنی یاریزانانی لاوان”.

کلایڤێرت شەش ساڵ بۆ بارسا یاریکردووە و وەکو یەکێک لە هێرشبەرە کلاسیکییەکانی سەدەی رابردوو سەیردەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button