ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: دانی سیابیۆس بۆ ئارسناڵ

یاریگا-یانەی ئارسناڵ بەفەرمی گواستنەوەی دانی سیبایۆسی ناوەڕاستکاری ریاڵ مەدریدی راگەیاند.

ئەستێرە ئیسپانییەکە بەشێوازی خواستن بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە گەنەرز دەکات و دواتر پێویستە بگەڕێتەوە مەدرید.

بەرپرسانی مێرەنگی هیچ بڕە پارەیەکیان دانەناوە تاوەکو ئارسناڵ دوای کۆتایی هاتنی ماوەی خواستنەکەی بتوانێت بەیەکجاری بیگوازێتەوە.

جگە لە سیابیۆس، ئارسناڵ سەرقاڵی گواستنەوەی ویلیام سالیبای بەرگریکاری سانت ئیتیانە کە نرخی ٢٧ ملیۆن پاوەندە لە کاتێکدا تەمەنی تەنها ١٨ ساڵە و لە پێگەی بەرگری یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button