ئه‌وروپا

جەماوەری پۆرتۆ ڕێگە نادات بەڕێوبەرایەتی یانەکە کوێنتراو بەدەست بهێنێت

جەماوەری یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی ڕێگە نادات یانەکە گرێبەستی لەگەڵ یاریزان فابیۆ کوێنتراو یاریزانی بنفیکا تەواو بکات لەبەر ئاڵۆزی نێوانیان لە پێشوودا.
ماڵپەری ئۆگۆگۆی پۆرتۆگالی لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند کە جەماوەری یانەکە بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە کە تیایدا ڕێگە نادەن یانەکە کوێنتراو بەدەست بهێنێت و بێتە ڕیزەکانیانەوە.
لە بەیاننامەکەشدا ئەو خاڵانە هاتووە، ئەو یاریزانانەی کە لەکاتی پێشوودا دڵ خۆشی خۆیان دەربڕیوە بە شێوەیەکی ناشیاو بە هیچ شێوەیەک جەماوەر ناهێڵن بێنە یانەکەیانەوە.
باسیان لەوەش کرد کە گرنگ نییە چ قامیسێک دەپۆشێت و ئەو یاریزانەی سوکایەتی بە جەماوەری یانەکەیان کردووە بۆی نییە لە ئێستادا بێتە ڕیزەکانی پۆرتۆ وە.

بابەتی زیاتر

Back to top button