ئه‌وروپائیتاڵیا

ساڤێتچ نزیک دەبێتەوە لە مان یونایتد

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئیتاڵی لە هەواڵێکدا دووپاتیان کردەوە، ئەستێرەی لاتسیۆ سێرجی مێلنکۆڤێتچ ساڤێتچ، زۆر نزیک بۆتەوە لە ڕیزەکانی یانەی مان یونایتدی ئینگلیزی.
رۆژنامەی لاکازێتای ئیتاڵی بڵاوی کردەوە، بریکاری ساڤێتچ،ماتیا کیزمان، لە ئێستادا لە ئینگلتەرایەو سەبارەت بە گرێبەستی ئەم یاریزانە لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی یانەکە کۆ بۆتەوە تاوەکوو بگەنە ئەنجام.
باس لەوەش کراوە کە مان یونایتد لەسەر ئەوە ڕێک کەوتووە گرێبەستەکەی نزیک ٩٠ ملیون یۆرۆ بێت .
هەروەها مووچەی یاریزانەکە ٥ ملیون و ٨٠٠ هەزار یۆرۆ دەبێت لە هەر وەرزێک کە یاری بکات بۆ یانەی مان یونایتد.
هەر سەبارەت بەو ڕۆژنامەیە ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەگەر هاتوو ساڤێتچ چووە ڕیزەکانی یانەی مان یونایتدەوە ئەوا پۆڵ پۆگبا ڕاستەوخوو دەچێتە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە دوای ئەوەی ووتی دەمەوێت ئەزموونێکی نوێ پەیدا بکەم لەگەڵ یانەیەکی نوێدا.
جێگەی باسە کە ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی مان یونایتد لە یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی تۆتینهامی ئینگلیزی یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button