ئه‌وروپائیتاڵیا

تۆتینهام بڕی ٩٠ ملیون یۆرۆ پێشکەش بە دیباڵا دەکات

چەندی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەوانی ئینگلیزی لە هەواڵەکانیاندا بڵاویان کردەوە، یانەی تۆتینهام گرێبەستێکی گەورەی پێشکەش بە یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی کردووە تا ڕەزامەندی خۆیان بۆ فرۆشتنی دیباڵا ڕاگەیەنن.
دیباڵا بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەی یۆڤی نەکرد لەم ماوەیەی ڕابردوودا بەهۆی یاریەکان کۆبا ئەمەریکا .
ماڵپەری دەیلی مەیلی و ستانداردیئینگلیزی لە هەواڵێکدا ڕایانگەیاند کە یانەی تۆتینهام بڕی ٩٠ ملیون یۆرۆی پێشکەش کردووە بەرامبەر ئەم یاریزانە ئەرجەنتینیە.
سەبارەت بە چەند ڕۆژنامەیەکی ئیتاڵیش ئەوەیان بڵاوکردەوە، دیباڵا دڵخۆشە لەگەڵ یانەی یۆڤی و بەتەمای دەستبەردار بوونی نییە لەو یانەیە لەم وەرزەی ئێستادا.
جێگەی باسە کە جگە لە یانەی تۆتینهام چەندین یانەی دیکەش جاویان لەسەر ئەم یاریزانە بەتوانایەیە وەک یانەی پاریس و مان یونایتد و ئەنتەری ئیتاڵیش.

بابەتی زیاتر

Back to top button