ئه‌وروپا

چاڤی: پێوویستم بە ئەزمونی زیاترە تا ببم بە ڕاهێنەری بارسێلۆنا

یاریگا- چاڤی هێرناندێز ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و ڕاهێنەری ئێستای سەدی قەتەڕی دووپاتیكردەوە كە هێشتا پێوویستی بە ئەزمونی زیاترە تا ببێت بە ڕاهێنەری بارسێلۆنا.

چاڤی لە لێدوانەكانی بۆ ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ووتی: گریزمان یاریزانێكی جیهانیە و بارسێلۆنا سەركەوتوو بوو لە گرێبەستێكی نایاب.

ڕاهێنەرەكەی ئێستای سەد ووتیشی: بێگومان بوون بە ڕاهێنەری بارسێلۆنا خەونی منە، بەڵام ڕێز لەو یانەیە دەگرم ئێستا ڕاهێنەریانم، ئەو پرسیارە زۆر بێزارم دەكات، من ئێستا ڕاهێنەری سەدم وە بێگومان هەموو كاتێك بردنەوەی بلاوگرانام دەوێت.

هەروەها بەردەوام بم ووتی: پێوویستم بە ئەزمونی زیاترە تا ئامادە بم بۆ ڕاهێنان بە یانە گەورەكان وەك بارسێلۆنا، بێگومان ئێستا من ئامادە نیم بۆ ئەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button