ئه‌مریکاکۆپا ئەمریکا

تەلەفزیۆنێکی ئەرجەنتینی: سزایەکی قورس و درێژخایەن چاوەڕێی مێسی دەکات!

یاریگا- پرسی سەپاندنی سزا بەسەر لیۆنێل مێسی کاپتنی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور تا ئێستا جێی مشتومڕە، ئەوەش لەپای ئەو هێرشە توندانەی لە میانی یارییەکانی کۆپا ئەمریکای بەڕازیل کردیە سەر یەکێتییەکە و ڕێکخەرانی پاڵەوانێتیەکە.

تەلەفزیۆنی TyC ئەرجەنتینی بڵاوی کردەوە کە زانیارییان هەیە بەوەی ئەستێرەکەی تانگۆ سزای دوو تا شەش مانگ بە سەریدا بسەپێنرێت لەلایەن کۆنمیبۆڵەوە کاتێک دوای دۆڕاندنیان بە بەڕازیل وتی “پاڵەوانێتییەکە بۆ بەڕازیل ڕێکخراوە” و یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشووری بە گەندەڵ پێناسە کرد.

ئەگەرچی دوێنێ سزای ڕاگیرانی بۆ یارییەک و بڕی 1500 دۆلار غەرامە کرا، بەڵام ئەوە تەنها بۆ پێکهەڵپژانەکەی بوو لەگەڵ مێدڵی یاریزانی چیلی.

وا بڵاو بۆتەوە کە سێشەممەی داهاتوو کۆنمیبۆڵ سزاکە بە فەرمیی ڕابگەیەنێت، کە ئەگەر شەش مانگ بێت، لەم یاریانە بێبەش دەبێت:

– دوو یاریی لە مانگی سێپتامبەر لە ئەمریکا، 5ی ئەو مانگە لە لۆس ئانجڵس بەرامبەر مەکسیک و 10 هەمان مانگ لە سان ئەنتۆنیۆ بەرامبەر هەڵبژاردەی مەکسیک

– 1ی مانگی ئۆکتۆبەر لە دۆرتموند بەرامبەر ئەڵمانیا

– مانگی نۆڤێمبەر لە ئیسپانیا بەرامبەر هەڵبژاردەیەک لە هەرێمی باسک

– هەر هەمان مانگ لە ڕیازی سعوودیا بەرامبەر بەڕازیل و سعوودیا لە 14 و 18ی مانگ

بابەتی زیاتر

Back to top button