ئینگڵته‌را

بەرگریکارێکی لیڤەرپوول شەش مانگ دووردەکەوێتەوە

یاریگا-یانەی لیڤەرپوول رایگەیاند ناتانیەل کلەینی بەرگریکاری یانەکەیا شەش مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

ئینگلیزییە ٢٨ ساڵەکە نزیک بوو لە جێهێشتنی ریدز لە هاوینی ئەمساڵ بەڵام پێناچێت هیچ یانەیەک خۆی لێ نزیک بکاتەوە پاش ئەوەی لە کۆتا خولەکەکانی یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر دۆرتموند توشی پێکانی پچڕانی بەستەری پاژنەی پێ هات.سەرەتا پێشبینی دەکرا ماوەی دوورکەوتنەوەکەی نۆ مانگ بێت بەڵام ئەمڕۆ پزیشکەکان رایانگەیاند پێشبینی دەکەن لە شەش مانگدا بگەڕێتەوە.

کلەینی ٢٨ ساڵ تەنها لە چوار وەرزی پریمەرلیگ لەگەڵ لیڤەرپوول بەشداربوو، دواتر بە خواستن گوێزرایەوە بۆ بۆرنمۆس و نیوەی دووهەمی وەرزی رابردووی لەوێ بەسەربرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button