ئه‌مریکائینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌

مان سیتی نزیکە لە گواستنەوەی “مێسی نوێ”ی ڤیلیز سارسفێڵد

یاریگا- یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە گفتوگۆدایە بۆ گواستنەوەی تیاگۆ ئەلمادای ئەرجەنتینی لە یانەی ڤیلیز سارسفیڵد.

لاوە ئەرجەنتینییەکە کە لە وڵاتەکەی خۆیدا بە “مێسی نوێ” ناسراوە، تەمەنی 18 ساڵە و بۆ هەڵبژاردەی خوار تەمەن 20 ساڵانی ئەرجەنتین یاری دەکات.

سکای سپۆرتس زانیارییەکانی بڵاوی کردۆتەوە. ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ئەلمادای لاو دوو ساڵ بۆندەکەی لەگەڵ یانەکەیدا ماوە و نرخی هەڵوەشاندنەوەشی 16 ملیۆن یۆرۆیە.

یاریزانەکە لە هێڵی ناوەند و وەک هێرشبەریش یاری دەکات. تا ئێستا لەم وەرزە لە کۆی 16 یاری خولی ئەرجەنتینی، سێ گۆڵی کردووە و دوو گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button