ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

تیباس: ئەتڵەتیکۆ ئێستاش دەتوانێت بەربەست بۆ گریزمان دروستبکات لەگەڵ بارسێلۆنا

یاریگا-ئەنتوان گریزمان یەکەم یاری خۆی لەگەڵ بارسێلۆنا ئەنجامدا بەڵام خافیێر تیباس سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا دەڵێت ئەتڵەتیکۆ مەدرید بیەوێت ئێستاش دەتوانێت بەربەست بۆ هێرشبەرە فەڕەنسییەکە دروست بکات و نەهێڵێت لەگەڵ بارسا یاری بکات.

تیباس بۆ ئوندا سیێرۆ وتی “ئەتلەتی سکاڵەیەکی فەرمییان بەرزکردووەتەوە لەسەر چۆنیەتی رۆیشتنی گریزمان لە یانەکەیان و پەیوەندیکردنی بە بارساوە. بەدڵنیاییەوە مافی سکاڵا تۆمارکردنیان هەیە و رەنگە بە سزادانی یاریزانەکەش کۆتایی بێت و رێگەنەدرێت یاری بۆ بارسا بکات”.

سەرەڕای ئەوەی گریزمان یەکێک بوو لە خۆشەویسترین یاریزانانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەڵام بەدەر لە رێنماییەکانی یانەکەی رۆیشتنی راگەیاند و تا ئێستاش کێشە لەسەر نرخەکەی هەیە. کە یانەکەی مەدرید داوای ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات و بارساش ١٢٠ ملیۆنی داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button