ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێمری: پێکانەکەی ئاسێنسیۆ رەنگە زیانی گەورە لە ئێمە بدات

یاریگا-یونای ئێمری راهێنەری یانەی ئارسناڵ دەڵێت رەنگە بەهۆی پێکانە سەختەکەی مارکۆ ئاسێنسیۆ، کێشە لە گواستنەوەی دانی سیبایۆس دروست بێت بۆ گەنەرز.

شەوی رابردوو لە یاری دۆستانەی نێوان مەدرید و گەنەرزدا، ئاسێنسیۆ بە خراپی توشی پێکان هات. ئێمری ئەوەی نەشاردەوە پێکانی ئەستێرەکەی مەدرید رەنگە زیان لەوان بدات و وتی “نازانم چۆن دەبێت، ئێمە هەوڵمان دەدا یاریزانەکانی خۆمان توشی پێکان نایەن بەڵام پێکانی ئاسێنسیۆ رەنگە هەواڵێکی ناخۆش بێت بۆ ئەوان و هەروەها بۆ ئێمەش”.

راهێنەرە ئیسپانیەکە ئەوەشی درکاند لۆرێنت کۆسیێلنی جارێکیتر رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە یەکەی مەشقەکانی یانەکەوە بکات و نەیتوانیوە قسەی لەگەڵ بکات. هەربۆیە ئێستا داهاتووی لە نێوان خۆی و بەرپرسانی یانەکەدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button