ئه‌ڵمانیا

ڕاهێنەری دۆرتموند: هێندە بیرمان لای نازناوەکەبوو، ئەوەندە لای یاریەکە نەبوو بۆیە دۆڕاین

یاریگانێت- شەوی ڕابردوو لە میانی هەفتەی 28ی خولی ئەڵمانیی بروسیا دۆرتمۆند بەرامبەر بایەرن میونخی ڕکابەریی مێژوویی 5-0 دووچاری شکستێکی قورس هات و پێشەنگی خولەکەیان بۆ باڤارییەکان چۆڵکرد.

لەو بارەیەوە لوسیان ڤاڤری ڕاهێنەری زەردپۆشەکان شایستەبوونی دۆڕاندنەکەیانی نەشاردەوە و ددانی نا بەوەی کە بایەرن شایەنی ئەو بردنەوەیە بوونە و گوتی: “دۆڕاندن بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام شتێکی زەحمەتە و بە تەواوەتی لەوە تێدەگەین، بەڵام زۆریش شایستە بووین، لای خۆشمەوە پیرۆزبایی لە هاوڕێیانم دەکەم لە بایەرن میونخ.”

ڕاهێنەرە سویسرییەکە هۆکاری شکستەکەیانی ئاماژە پێدا و گوتی: “بایەرن هەر زۆر زوو دەستیان گرت بەسەر یارییەکەدا، جموجوڵیان لە ئێمە باشتر بوو، ئێمەش هێندەی بیرمان لای نازناوەکە بوو، ئەوەندە بیرمان لای یارییەکە نەبوو. ئەمە بێگومان پێویستە ببێتە وانەیەک بۆمان.”

بایەرن بە جیاوازی دوو خاڵ سەرووی ڕیزبەندییەکەی گرتووە، دۆرتمۆندی ڕکابەریشیان لە پلەی دووەمدان.

Back to top button