ئه‌وروپا

ستێرلینگ : هیوادارم گۆاردیۆلا پشتم پێ ببەستێت

رەحیم ستێرلینگ ئەستێرەی یانەی مان سیتی ئینگلیزی، لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” هیوادارم گۆاردیۆلا هەر وەک وەرزی پێشوو پشتم پێ ببەستێت و نەم کاتە یاریزانێکی یەدەک”.
یانەی مان سیتی لە ئێستادا بەشداری یاریە دۆستانەکانە کە بۆ خۆ ئامادەکردنە بۆ وەرزی داهاتوو و گۆاردیۆلاش زۆر بە چاوێکی ڕوونەوە سەیری یاریزانەکان دەکات.
سەبارەت بە پێکهاتەی یانەکەش ستێرلینگ ووتی،” کەس ناتوانێت بە دڵنیایەوە بزانێت کە دەبێتە یاریزانی یەدەک یاخود نا چوونکە لە ئێستادا یانەکە پڕڕ بووە لە یاریزانی بەتوانا و لێهاتوو”.
هەروەها ئەوەشی زیاد کرد بۆ قسەکانی کە،”هەموو وەرزێکی نوێ لەوەرزی پێشوو قورستر دەبێت و دەبێت یاریزانەکان ئاستی خۆیان بە باشی بسەلمێنن.
جێگەی باسە کە یانەی مان سیتی لە وەرزی ڕابردوودا بووە پاڵەوانی جامی خولی ئینگلیزی و یەکێتی ئینگلتەراو کاراباو.

بابەتی زیاتر

Back to top button