ئه‌وروپا

ڕۆبێرتسۆن: زۆر سوودم لە هاتنی سەڵاح وەرگرت بۆ یانەی لیڤەرپول

ئەندرۆ ڕۆبێرتسۆن ئەستێرەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی باسی لە رۆژگارەکانی کرد لەو ڕۆژەی گرێبەستی ئەنجام داوە لەگەڵ ئەم یانەیە کە ماوەی دووساڵ تێپەڕیوە.
ڕۆبێرتسۆن توانی لەماوەی دوو وەرزی ڕابردوودا ببێتە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی جیهان و ئاستێکی نایابی پێشکەش دەکرد.
ئەم یاریزانە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،” هاتنم بۆ یانەی لیڤەرپول وەک خەونێک وابوو بۆم بەتایبەتی لەو کاتەی کە پێان وتم یانەکە حەز بە توانای من دەکات و دەیەوێت بۆندم پێشکەش بکات”.
هەروەها لە قسەکانیدا باسی لەوەش کرد،” زۆر سوودم لە تواناکانی محمد سەڵاح وەرگرتووە و کاتی هاتنی ئەو بۆ من زۆر گونجاو بوو یوانیم خۆم دەرباز بکەم لە فشاری جەماوەری یانەکە بە هۆی سەڵاحەوە”.
وتیشی،” کاتێک بۆندی یانەی لیڤەرپولم پێشکەش کرا بڕیارم دا ئەم ئەزموونەش تاقی بکەمەوە هەرجەنە دەمزانی کە ئاسان نابێت بۆ داهاتووم”.
جێگەی باسە ڕۆبێرتسۆن توانی ببێت بە یەکەمی گۆل درۆستکەرەکان وەک گۆڵپارێزیک لە خولی ئەوروپی دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button