ئه‌وروپا

کایریۆس: چەندین یانەی ئینگلیزی و ئەڵمانیم ڕەتکردەوە لەبەر بێشکتاش

لۆرێس کاریۆس، گۆڵپارێزی لیڤەرپولی خوازراو بە یانەی بیشکتاشی تورکی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا ئەوەی دووپات کردەووە، چەندین بۆندی یانەی ئینگلیزی و ئەڵمانی ڕەتکردەوە لە پێناو یانەی بێشکتاشی تورکی.
کاریۆس ڕیزەکانی یانەی لیڤەرپولی لە ساڵی ٢٠١٨ بەجێ هێشت لە دوای ئەو ئاستە خراپەی کە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پێشکەشی کرد بەرامبەر یانەی ڕیاڵ لە کۆتا یاریدا.
ئەم گۆڵپارێزە ئەڵمانیە چووە ڕیزەکانی یانەی بێشکتاشی تورکی بە شێوەی خواستن بۆ ماوەی دوو ساڵ و ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کردووە.
ئەم یاریزانە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ، ئەم ساڵ پێنچ بۆندی پێشکەش کراوە کە دوانیان لە لایەن یانە ئینگلیزیەکانەوە بووە و سێیانیان یانەی ئەڵمانی بوون بەڵام ڕەتیکردۆتەوە بچێتە ئەو یانانەوە لەبەر ئەوەی لە یانەی بێشکتاش دڵ خۆشەو دەڵێت شتێکی جیاواز لێرە دەبینم.
جێگەی باسە کەلە وەرزی پێشوودا ئەم گۆڵپارێزە ٣٥ یاری لەگەڵ بێشکتاشدا ئەنجام داوەو بە ئاستێکی زۆر باش.

بابەتی زیاتر

Back to top button