ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گریزمان : مێسی تا ئێستا قسەی لەگەڵ نەکردووم

یاریگا-ئەنتوان گریزمان یاریزانی نوێی بارسێلۆنا ئاشکرایکرد تا ئێستا لیۆنێل مێسی پەیوەندی پێوەنەکردووە بۆ بەخێرهاتن بە بۆنەی پەیوەندیکردنی بە بلەوگراناوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووساندا، گریزمان وتی “مێسی تا ئێستا پەیوەندی پێوەنەکردووم بەڵام سوارێز پیرۆزبایی لێکردم و هەروەها بەخێرهاتنی کردم. بە گشتی گروپەکە هەمووان بەگەرمی بەخێرهاتنیان کردووم، منیش خۆشحاڵم کە دەبمە هاوڕێیان و هەوڵدەدەم بە باشترین شێوە هاوکاریان بکەم”.

ئەنتوان بە ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ لە ئەتڵەتیکۆ مەدریدەوە گوێزرایەوە بۆ بارسا ئەمەش پاش پڕوپاگندەی بەردەوامی گواستنەوەی بۆ ماوەی دوو ساڵ.

مێسی تا ئێستا نەگەڕاتەوە مەشقەکانی بارسا و بەشداری جامی دۆستانەی ئاسیا ناکات بەهۆی تەواونەبوونی پشووەکەی لەدوای کۆپا ئەمێریکا.

بابەتی زیاتر

Back to top button