ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
ئاڵدەرڤێڕەڵد داهاتووی خۆی لەگەڵ تۆتنهام یەکلاکردەوە
یاریگا-تۆبی ئاڵدەرڤیڕەڵد بەرگریکاری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز رایگەیاند بڕیاری مانەوەی داوە لە ریزەکانی یانەکەی.
تۆبی کاپتنی تۆتنهام بوو لە یارییە دۆستانەکەی بەرامبەر یوڤێنتۆس کە توانیان ٣-٢ سەرکەوتن بەدەست بهێنن. ناوبراو سەبارەت بە داهاتووی وتی “سەرنجم تەنها لەسەر تۆتنهامە و دەمەوێت ئەوە بە باشترین شێوە ئەنجام بدەم کە لێرە پێویستە ئەنجامی بدەم، بەڵێ مانەوەم هەڵبژاردووە”.
ئەستێرە بەلجیکییەکە رۆڵێکی گرنگی گێڕا لە گەیاندنی تۆتنهام بە چوارگۆشەی زێڕینی خولی پاڵەوانەکان و لە ٣٤ یاری پریمەرلیگی وەرزی رابردووشدا بەشداربوو.