ئه‌وروپائیسپانیا

ڕۆبرتسۆن و ڤان دایک تووشی شەڕ دەبن لە کاتی دۆڕاندنی لیڤەرپول لە یاریەکی دۆستانەدا

یانەی لیڤەرپول شکستی هێنا لە یاریەکی دۆستانەدا بەرامبەر یانەی ئیشبیلیەی ئیسپانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک کە لە وڵاتی ئەمریکا ئەنجام درا.
یانەی لیڤەرپول توانی لە خولەکی ٤٤ جێمی یەکەم دا هۆڵی یەکسانی بکات بەڵام لە کۆتا خولەکی یاریەکەدا یانەی ئیشبیلیە توانی گۆڵی بردنەوە ئەنجام بدات.
سەرەڕای ئەوەی یاریەکە یاریەکی دۆستانە بوو بەڵام جەند دیمەنێکی توند و تیژی لەیاریەکە دەرکەوت لە لایەن جەند یاریزانێکەوە بە تایبەتی ئەوکاتەی گۆریس جانون یاریزانی ئیشبیلیە ،یاسر لەعرۆسی، یاریزانی لیڤەرپول تووشی پێکان دەکات ئەم حاڵەتە ڕوو دەدات
جێگەی باسە لەدوای کۆتایی یاریەکە یاریزانی لیڤەرپول دەبێتە دەنگە دەنگی لەگەڵ یاریزانی ئیشبیلیە سەرەڕای دەرکردنی گۆریس لە یاریەکە بەڵام دەمەقاڵی دروست دەبێت.
کامێراکانی ئەو یاریگایە ئەوەیان دەرخست کە هەریەک لە ڕۆبرتسۆن و ڤان دایک لە دوای یاریەکە دەچنە لای یاریزانەکەی ئیشبیلیەو دەبێتە دەمەقاڵیان لەسەر ئەو پێکانەی کە دروستی کرد.
لەدوای یاریەکەش یاریزانەکەی یانەی ئیشبیلیە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی و داوای لێ بوردنی کرد لە یاریزانەکەی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی.

بابەتی زیاتر

Back to top button