گۆتزە ڕێگە دەکاتەوە بەرامبەر یانەی ئەرسناڵ
ماریۆ گۆتزە، یاریزانی بەتوانای ئەڵمانیا و یانەی برۆسیا دۆرتمۆند،ڕێگەی کردەوە بەرامبەر بیرۆکەی واز هێنانی لە خولی ئەڵمانی و دەست بەردار بوونی لە یانەی دۆرتمۆند لە وەرزی داهاتوودا.
گۆتزە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئەم قسانەی کرد و باسی لەوەش کرد، خۆشحاڵ دەبێت بە ئەزمونێک گەر هاتوو لەدەرەوی خولی ئەڵمانیدا بێت و ئارەزووی تاقی کردنەوەی خولە جیاوازەکانی هەیە.
وتیشی،” ئێستا من ١٠ خول زیاترە لە خولی ئەڵمانی یاری دەکەم لەگەڵ یانەکەم و زۆر ئاساییش دەبێت گەر هاتوو بچمە یانەیەکی خولێکی جیاواز”.
سەبارەت بە گەڕانەوەی هۆملێس ووتی،” زۆر بە یەکەوە یاریمان کردووە چەندین ئەزموونمان بە یەکەوە هەبووە و توانیمان جامی جیهانی بەرز بکەینەوەو ئەو وەک یاریزان و کەسایەتیەکیش زۆر باشە.”
جێگەی باسە چەند ڕاپۆرتێکی پێشوو باسیان لە ڕۆشتنی گۆتزە دەکرد لە بڕۆسیا دۆرتمۆند بەرەو یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی لەم ماوەیەی ڕابردوودا بەڵام تا ئێستا نازانرێت داهاتووی چۆن دەبێت.