ئه‌وروپائیسپانیا

گریزمان ئاواتە خوازە لاکازێت ببێتە ئامانجی یانەی بارسیلۆنا

ئەنتۆنیۆ گریزمانی فەڕەنسی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا دووپاتی کردەوە، ئاواتە خوازە ئەلیکسەندەر لاکازێتی فەڕەنسی بێتە ڕیزەکانی یانەی بارسیلۆناوە و لەوی پێکەوە تواناکانیان بسەلمێنن.
ئەم هەواڵەش لەلایەن رۆژنامەی سکای سپۆرت بڵاو کرایەوە، گوایە گریزمان زۆر دڵ خۆش دەبێت ئەگەر هاتوو لاکازێت هاتە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنیەکەوە.
هەروەها گریزمان لە قسەکانیدا باسی لەوە کرد،” زۆر حەز دەکەم بە یاری کردن لەگەڵ لاکازێتی هاوڕێم دا و ئەو تواناو ئاستی زۆر بەرزە و شایەنی ئەوەیە بێتە ڕیزەکانی یانەکەوە”.
باسی لەوەش کرد، یاری کردن لە خولی ئیسپانیدا تامێکی جیاوازی هەیە وەک لە خولەکانی کە و ئەوەی لێرە دەست دەکەوێت لە خولی ئینگلیزی دا دەست ناکەوێت.
هەروەها ئەوەشی زیاد کرد بۆ قسەکانی و وتی،” ئەرسناڵ یانەیەکی زۆر باشەو شایەنی بردنەوەی خولی ئینگلیزیەو هیوادارم لە داهاتووشدا ئەو جامە بەدەست بهێنن”.

بابەتی زیاتر

Back to top button