ئیسپانیا

بەیڵ لەوانەیە ببێتە خاوەنی زیاترین مووچە لە خولی سینی دا

گارس بەیڵ، یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ، بۆندێکی پێشکەش کراوە لە خولی سینیەوە پێ دەچێت ببێتە خاوەنی زۆرترین مووچە گەر بێت و ڕەزامەندی دەرببڕێت لە وەرزی گواستنەوەی یاریزانانی هاویندا.
هەروەها رۆژنامەی تیلیگرافی ئینگلیزی دووپاتی کردەوە، بەێل بۆندێکی پێشکەش کراوە لە لایەن بیکین خوانی سینیەوە کە پێ دەچێت پارەیەکی خەیاڵی پێشکەش بکەن بۆ ڕازی بوونی.
گارس بەیڵ لە ئێستادا مووچەکەی دەگاتە ٦٠٠ هەزار پاوند لە یەک هەفتەدا ئەمەش ئەو بڕەیە کە یانە سینیەکە پێشکەشیان کردووە ئەگەر هاتوو ڕازی بوو.
جێگەی باسە کە وەرزی گواستنەوەی خولی سینی لە ٣١ مانگی حەوت دا کۆتایی دێت و هەمووی ١٠ ڕۆژ ماوە تا یانە سینیەکە بتوانێت ڕەزامەندی ئەم یاریزانە وەرگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button