ئه‌وروپا

بریکاری پێشووی کارەکانی نەیمار نهێنێەک ئاشکرا دەکات

بینی زاهاڤی، بریکاری پێشووی کارەکانی نەیمار دا سێلڤای بەڕازیلی، لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا دووپاتی کردەوە، ئەم یاریزانە دڵخۆش نییە وەک پێشوو لە بوونی لەناو ڕیزەکانی پاریس سانجیرمان.
زاهاڤی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی باسی لەوە کرد، “نەیمار بە هیچ شێوەیەک هەست بە ئاسوودەیی ناکات لە یانەی پاریس و لە زووترین دەرفەت دا ڕیزەکانی ئەو یانەیە بەجێ دەهێڵێت”.
زاهاڤی یەکێک بوو لەو کەسانەی کە کار ئاسانیان بۆ نەیمار کرد تا لەیانەی بارسیلۆنای ئیسپانیەوە بچێتە ڕیزەکانی یانەی پاریسەوە.
جێگەی باسە یانەی پاریس زۆر ئاسانکاری ناکات بۆ ڕۆشتنی نەیمار بە تایبەتی لە کاتێکدا داوای بڕی ٢٢٢ ملیون یۆرۆ دەکەن بەرامبەر بە تواناکانی ئەو یاریزانە.
نەیماری ٢٧ ساڵ لەکاتی ڕاهێنانەکانی یانەکەدا بەشداری نەکرد وەک ئاماژەیەک بە ڕۆشتنی لە یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button