ئه‌وروپائیسپانیا

یانەی پاریسی فەڕەنسی دەیەوێت نەیمار بگۆڕێتەوە بە گارس بەیڵ

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئینگلیزی بڵاویان کردەوە، یانەی پاریسی فەڕەنسی دەیەوێت سوودمەند بێت لە نەیمار پێش ئەوەی ڕیزەکانی جێ بهێڵێت لەم هاوینەدا
ئەم هەواڵەش لەلایەن رۆژنامەی ئیندیپێندێنت دووپات کرایەوە، کە گوایە بەڕێوبەرایەتی یانەی پاریسی فەڕەنسی بڕیاری داوە کە گرێبەستێکی ئاڵوگۆڕ کردن بکات لەگەڵ یانەی ڕیاڵی ئیسپانیدا ئەمەش بە بەدەست هێنانی گارس بەیڵ بەرامبەر نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی.
ئەم ڕۆژنامەیە ئەوەشی خستە ڕوو، یانەی پاریس وا سەیر دەکات کە نەیمار تاکە ڕێگە بێت بۆ بەدەست هێنانی بەیڵی وێڵزی لە یانەی ڕیاڵەوە.
یانەی پاریس لاری نییە لە ڕۆشتنی نەیمار بۆ یانەیەکی کە بەتایبەتی دوای ئەو هەموو دەنگۆیانەی کە ڕووی یا لە بەینی یانەکە و یاریزانە بەڕازیلیەکە بەڵام بەڕێوبەرایەتی یانەکە ڕەتیدەکەنەوە ىچێتەوە ڕیزەکانی یانەی بارسیلۆنا.
نەیمار دا سیلڤا لە هەوڵێکی زۆردایە تا ڕیزەکانی یانە فەڕەنسیەکە بەجێ بهێڵێت و بچێتە یانەیەکی کەوە.
جێگەی باسە کە حاڵی گارس بەیڵ لە نەیمار باشتر نییەو بە کاتێکی زۆر سەختا دەڕوات بەتایبەتی دوای کێشەکانی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی یانەی ڕیاڵ دا.

بابەتی زیاتر

Back to top button