ئیسپانیا

باوکی گریزمان: من دژی بڕیارەکەی ساڵی پاری بووم بە ڕەتکردنەوەی یانەی بارسیلۆنا

ئالان گریزمان باوکی یاریزانی فەڕەنسی بەتوانا، ئەنتۆنیۆ گریزمان، دڵ خۆشی خۆی دەربڕی بە چوونی کوڕەکەی بۆ ڕیزەکانی یانەی بارسیلۆنای ئیسپانی و دووپاتیشی کردەوە کە گریزمان ئاستێکی زۆر باشی دەبێت لەگەڵ یانە تازەکەیدا.
باوکی گریزمان لە دیدارێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی باسی لەوە کرد، ” ئەمە باشترین سەرکەوتنە لە ژیانی کوڕەکەمدا و یانەی بارسیلۆنا باشترین یانەکانی جیهانە”.
ئەوەشی پیشان دا، ئەم ماوەیەی پێشوو زۆر ناخۆش بووە چونکە لە جیهانی تۆپی پێ دا هیچ شتێک مسۆگەر نییە بەڵام لەدوای ئیمزا کردنی بۆندەکە لەلایەن گریزمان هەستی بە دڵ نەوایی کردووە.
ئالان گریزمان باسی لەوەش کرد،” من لە هیچ شتێک ناترسم و کوڕەکەم لە هەڵەکانی فێر بووە و ناشتوانین لە ئیستاوە بڕیار بدەین بەڵام لەداهاتوویەکی نزیکدا خۆتان بڕیار بەن کاتێک دەست دەکات بەیاری لەگەڵ بارسیلۆنا”.
سەبارەت بە ساڵی ڕابردوو ووتی،”زۆرم پێ ناخۆش بوو کە بۆندەکەی ساڵی ڕابردووی لەگەڵ بارسیلۆنا ئیمزا نەکرد لەبەر ئەوەی من زۆر ئارەزووم دەکرد لەوێ یاری بکردایە بەڵام لە کۆتاییدا ئەوە بڕیاری خۆیەتی و خۆی باشتر دەزانێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button